عێراق : 11 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نوێترین ئاماری خۆیدا ڕایدەگەیەنێت ، لە دوای پشکنین بۆ 123 گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، 11 حەڵەتیان پۆزەتیڤ دەرچوون .

 

شوێنی تووشبووەکان بەرتین لە، یەک حاڵەت له پارێزگای نەجەف، یەک حاڵەت له پارێزگای بەسڕه، یەک حاڵەت له پارێزگای دیوانییه ، یەک حاڵەت له پارێزگای موسەننا ، یەک حاڵەت له پارێزگای واست، دوو حاڵەت له پارێزگای کەربەلا

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی  هیچ حاڵەتێکی مردن له 24 کاتژمیری رابردوولە عێراق  تۆمار نەکراوه.

 

بە گشتی ژمارەی تووشبوان  له عێراق گەیشته 177 کەس و ژمارەی گیان لەدەستدان ١٢ کەس. 49 کەسیش چاکبوونەتەوه و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە .

Back to top button