تورکیا : دووەم گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا ئاشکرای دەکات ، هاووڵاتییەکی 61 ساڵەی ئەو وڵاتە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لە دەست دا .

 

وەزیری تەندروستی تورکیا هاوکات باس لەوە دەکات 190 کەسی دیکەی ئەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ، بەڵام رێکخراوی پزیشکانی تورکیا دەڵێن ئامارەکە زۆر لەوە زیاترە و تا ئیستا نەناسراون .

 

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند پلانێکی ئابووری 100 ملیار لیرەیی بۆ گەشەێدانی ئابووری لە بەر دەستە ، ئەو هاوکات بە ئاماژەدان بە دابەزینی نرخی نەوت گوتی ( کۆرۆنا ) دەتوانێت هەڵێک بێت بۆ بووژانەوەی ئابووری تورکیا .

 

تورکیا لە یەکەمی ئەو وڵاتانە بوو کە هەر زوو هەموو هاتووچۆ ئاسمانی و ویشکانی بەسەر ئەو وڵاتانەدا داخست کە دیاردەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێوە دیار بوو ، هەموو نوێژە بە کۆمەڵەکانیشی لە مزگەوتەکان قەدەغە کرد

Back to top button