بە تاوانی بازرگاینکردن بە ماددەی هۆشبەر ، دووکەس لە هەولێر دەستبەسەرکران
عەمید دلێر نەجاڕ بەرێوەبەرپۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان با س لە دەستگیر کردنی دووکەس دەکات بە تاوانی فرشتنی مادەی هۆشبەر .
دەستگیر کردنی ئەو دوو تۆمەتبارە لە دوای لێکۆلێنەوەی چڕ بڕیاری لە سەر دراوە .
هاوکات عەمید دلێر نەجاڕ ئاشکرای دەکات هەر دووک تۆمەتبار بە ناوەکانی (ا.م.ح) و (ل.ش.ع)، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا كە هەڵسابوون بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ).
بە پێی بڕیار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئامادە کراوە بۆ بەرێکردن بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە .