بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر : سیخوڕێکی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات ( رۆژگار رزگار محەممەد ) کە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاسەوانی تایبەتی وەزیری دارایی بووە ، بەردەوام کاری سیخوڕیکردن بووە .

 

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی بیانی سیخوڕی بە سەر هەرێمی کوردستان و خودی وەزیرەوە کردووە .

 

لە کۆتایی روونکرنەوەکەدا هاتووە کاتێک بەڵگەکان سیخوڕی ناوبراویان سەلماندووە ، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوەو دەستبەجێ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە .

لە ئیستادا کاری لێکۆڵینەوە لەم بارەوە بەردەوامە و زانیاری زیاتر لە داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە .

 

 

Back to top button