سەنتەری ئۆنلاین بۆ گەیاندنی هەرجۆر زانیارییەک لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە چالاکییەکانی دەکات
لە کۆنفرانسێکی میدیایی دا ، جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان با س لە دەست بەکار بوونی سەنتەری ئۆنلاین تایبەت با ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت سەرەکیتیرین ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاراستنی ئاسایش و تەندروستی هاووڵاتیانە ، بۆیەش پێویستە کۆنتڕۆڵی ئەو پەتایە بکرێت .
جوتیار عادل ئاشکرای دەکات ، به هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن سەنتەرێکی پەیوەندی بۆ هاووڵاتیان کراوەتەوه ، ئەم سەنتەرەش بۆ ئامۆژگاری و رێوشوێنی پێویست و رێنمایی تەندروستییه بدرێتە هاووڵاتیان .
هاوکات لەم کۆنفرانسەدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی گەیاندنی زانیارییەکان لەمبارەوە گوتی : ئەو سەنتەرە 24 کاتژمێر ئەرکەکانی بەرێوە دەبات ، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رۆتینات و بە شێوەی ئۆنلاین هاووڵاتیان دەتوانن زاناری وەربگرن .
سامان بەرزنجی هەروەها گووتی ، هاوکات لەگەڵ سەنتەری ئۆنلاین هێڵی گەرمی 122 وەک پێشوو وڵامدەری هاووڵاتیانە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر ئەو کەسانەی گومانیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و خۆیان رادەست نەکردبێت .
سامان بەرزنجی لە کۆتاییدا گووتی : ئەم سیستەمه له ماوەیەکی نزیکدا دەخرێته سەر پۆرتاڵی مۆبایل ، وەک کار ئاسانی بۆ هەووڵاتیانی هەرێمی کوردستان .