قەدەغەی  ھاتووچۆی ناچاری 100٪ لە قەزای مێرگەسۆر و ناحیەکان جێبەجێکرا

 

لیژنەی ئەمنی سنووری قەزای مێرگە سۆر تایبەت بە کۆرۆنا ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆدا چەند بڕیارێکی دەرکرد کە یەک لە گرینگترین بڕیارەکان قەدەغەی هاتووی چۆی هاووڵاتیان بووە کە لە رێکەوتی 19/3/2020 تا23/3/2020دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

 

هاوکات لە روونکردنەویەکدا با س لەوەدەکات لە پێناو بەرژەوەندی و ئاسایشی هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکانی سووتەمەنی و غاز ، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، ئۆتۆمبێی کواستنەوەی خۆراکی مارکیتەکان ، کۆمپانیاکانی پێوەندی و شارەوانییەکان و کارەباو ئاو کارمەندانی کێڵگەی پەلەوەری و چاودێری بازرگانی بۆیا ن هەیە لە ژێر چاودیریدا بەردەوام بن لە کارەکانی رۆژانەی خۆیان .

 

لە بەشێکیتر تر ئاماژە بەوە کراوە هیچ کەسێک لە دەورووبەری قەزاوە بۆی نییە بێتە نا وقەزاکە  مەگەر حاڵەتێکی تایبەت بێت .

 

لە درێژەدا نووسراوە ، دووکانەکانی فرۆشیاری گیاو گژی بەهاری بۆیان نییە هیچ جۆر گیایەکی بەهارە بفرۆشن .

Back to top button