بزووتنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

خواكوڕك

له‌ ئێستا هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامی كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ سلێمانی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 31/12/2016 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ نێوان هه‌رسێ حزبی ئیسلامی به‌ به‌شداری هەریەک لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتى یەکگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵى ئیسلامى و عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتى بزوتنەوەى ئیسلامى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر نزیكبوونەوە و چۆنیەتى کارى هاوبەش لە نێو په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لێژنه‌ جۆراو جۆره‌كان له‌ داهاتوودا.

Back to top button