تۆ پێت وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها پەتایەكە؟
تۆ پێت وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها پەتایەكە؟
رێكان سەباح
لەئێستادا جیهان لەبەردەم كۆڕۆنا ڤایرۆسێكدایە، كە بە ناوە زانستیەكەی (covid19) ناو دەبرێت، ئەم ڤایرۆسە بووتە دۆزەرەوەی خاڵی لاوازی تاكجەمسەر بوونی سیستەمی جیهانی، چونكە لە ناوەخنی ئەو سیستەمەدا خاڵی لاوازی زۆر بەدەركەوتبوون كە لەبەر هۆكاری بەجیهانی بوونی ئەستەم بوو وەها زوو ئەم خاڵە لاوازانەی ئەم سیستەمە بلەرزابایە، چونكە لەرووی جیهانیەوە بەهاكانی مرۆڤایەتی وردە وردە بەرەو خاڵی بوونەوە هەنگاوی دەنا، سیستەمی جیهانی لەبەرژەوەندی ئابووری هەموو سنورەكانی لە رەنگی نەتەوەی و دەوڵەت بووندا كاڵكردبویەوە، بەهای مرۆڤ لەبەردەم ئابووریدا لە پلەكانێ سفری ژێر سەدی بازرگانی و بەرژەوندیە سەرمایەداریەكان بوو، بەشێوەیەك كە جیهانی مرۆڤەكان ببوونە ناوەندێكی تاقیگەی كۆمپانیاكان بۆ فرۆشی دەرمان، مرۆڤەكان وەك تاقیگەیەك بەكارهێنراو بۆ بەرژەوەندیە ئابووریەكانی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان، زۆرێك لەو نەخۆشیانەی كە ئێستا مرۆڤ پێیەوە گیرۆدەیە، ” بەهۆی چارەسەریەكان رێكا بە بنەبڕكردنی نادرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەبڕكەر” دونیا بەتەواوی لە سیستەم سەرمایەداری جیهاندا بەهامرۆییەكانی كەلێنێكی ترسناكی تێدا دروست بوو لەبەردەم بەرژەوندیە ئابووریەكاندا، ئەو خاڵە لاوازانەی لەسیستەمی جیهانیدا هەبوو ئێستا لەبەردەم ڤایرۆسی كۆرۆنا دایە زۆر بەزەقی دەركەوت.
ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها پەتایەكە
خۆی لەبنەرەتدا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا كۆرۆنا ڤایرۆس تەنها پەتایەكی ڤایرۆسیە؟ یان دەركەوتەی هەرەسی تاكجەمسەری جیهانیە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە لە لێكەوتەكانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەدا بەدیار دەكەوێت، لێرەدا روونە كە ئەگەری گۆڕینی جیهانی خستۆتە بەردەم كراوەترین ئەگەر، جیهانی خستۆتە بەردەم گۆڕانێكی گەورە، گۆڕانێك كە تەواوی جیهان بیەوێت یان نەیەوێت یان ڤایرۆسەكە لەناو بچێت یان نا دەیگۆڕێت، ئەم گۆڕانكاریە لە دوای سەردەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پەیوەست نیە بە بوونی مرۆڤەكان، ئەوەندەی زەرورەتێكی تر دەسەپێنێت، خۆ ئەگەر جیهان لەبەردەم ئەم كۆڕۆنا ڤایرۆسەدا نەگۆڕێت، رێرەوی ژیان ئەستەم دەبێت، زەوی كەلێنێكی تێدا نامێنێت كە تێیدا پێش ڤایرۆسی كۆڕۆنای لێبێتەوە، كەوایە ئەم جیهانە نوێیەی كە لە ئێستادا سەپاوە، تەواوی سیستەمی جیهانی خستۆتە بەردەم گۆڕانكاریەكی گەورە، گۆڕانكاریەك كە بەتەواوی باڵ دەكێشێت بەسەر هەموو دونیا، ئەم هەرەسە ڤایرۆسیە، سروشتی شكەستێكی گەورەی تاكجەمسەربونی جیهانە ئەمەش لەناوەخنی سیستەمەكەوە هاتووە نەك هیچ دەستێكی دژە سیستەم، هەموو ناوەندی شارستانیەكانی جیهان لەسەرووی هەموویانەوە، ئەوروپا كە ئێستا نوێنەرایەتی شارستانیەتی مرۆڤەكان دەكات، لەبەردەم ئەم پەتا ڤایرۆسیە لەهەرەس دایە، رۆژانە لەرێگای بانگەشەی دۆزینەوە، ڤاكسین دەیەوێت ئەم شكەستە پەردەپۆش بكات، بەڵام تازە كار لەكار ترازاوە و رێچكەی مرۆڤایەتی پێویستی بە گۆڕانكاری هەیە بۆ بەردەوامی ژیان لە گۆی زەویدا.
جیهان لەبەردەم هەرەسی زانستدا
دەركەوت پێشكەوتنەكانی رەوتی مرۆڤایەتی و گەشەسەندنی مرۆڤایەتی لەبواری تەكنۆلۆژیا و زانستدا تەنها لەدیدێكی سەرمایەداری و ئابووری هاتووە نەك لە پێویستی و بەرگری لە ژیانی مرۆڤایەتی، ئەوەی كە لەژیاندا دەگوزەرێت، تەنها زاڵبوونی بەرژەوەندیە ئابووریەكان بوو، نەك گەشەسەندنی زانست بۆ بەرگری لە مرۆڤ، جیهانی لەدەركەوتنی كۆرۆنا ڤایرۆسدا، كەلێنە زۆر گەورەكانی بەتەواوی دەركەوت، كە توانای پاراستنی مرۆڤایەتی نیە، ئێستا ئەو زانستەی بەدەستهاتووەی مرۆڤ لەهەرەسێكی گەورە دایە، چونكە لەبنەرەتدا ئەو گەشەسەندنەی رەوتی مرۆڤایەتی لەجیهاندا تەنها لە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بوو نەك بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی، كاتێك ئەوە دەردەكەوێت، كەوایە بێ هیوا بوونێكی زۆر باڵدەكێشێت بەسەر تەواوی مرۆڤایەتی، كەوایە چارەسەری چیە؟ ئایا ئەم زەویە ژیانی مرۆڤەكانی تێدایە، بەم روانگەیە لە ئێستادا بەرێوە دەچێت؟ ئایا پێتان وایە بەم لاوازیە دەتوانین سەردەمێكی تر بنیات بنێین كە تێیدا مرۆڤ دوور لە ڤایرۆس بژیت؟ پێم وایە ئەم وەڵامە كەسانێكی زۆر سادەش دەتوانێت بەوەڵام بێنێت، كە ئیتر ئەم سەردەمە كەلێنی تێدا نەماوە بۆ ژیان بەم كێشمە كێشە ئابووریە و بێ بەهابوونەی مرۆڤ لەبەردەم بەرژەوەندی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان.
جیهانی دوای كۆرۆنا بەرەو كوێ
لەدوای كۆرۆنادا جیهان وەك خۆی نامێنێت، نەمانی ئەو جیهانەش پەیوەندی بە بوونی مرۆڤەكان نیە لەپاراستنی ئەم ژیانەدا، بەڵكو سەپاندنی جیهانێكی جیاواز ترە كە تێیدا سنورەكانی تا ئەو پەری تووند دەبن، بەشێوەیەك تووندرەوەی ناسیۆنالیستەكان لە جیهانی دوای كۆرۆنادا واقیعێكی تر دەسەپێنن، زانست و پێشكەوتنەكانی جیهان بەتەواوی دەكەوێتە بەردەم گۆڕانكاریەكی پێویست و سەپاو كە بەناچاری بەهاكانی تێدا رەچاو بكرێت نەك بەرژەوەندیە و سەرمایە، هیچ كات مرۆڤەكان باوەرێكی تر دورست ناكەن كە لەبەردەم كالا بێ كوالێتی و بێ گرێنتی دا سەرمایەكانیان بەفیرۆ بدەن بۆیەشە ناچار كۆمپانیا جیهانیەكان پەڵكێش دەبن بۆ گرینگی دا بە باوەری مرۆڤەكان لە گەیاندنی باشترین و چاكترین خزمەتگوزاری كە تێیدا ئەمان و زەمان ببەخشێت بەمرۆڤدا، ئەم سەردەمە بێ ویستی تۆ دروست دەبێت، تۆ هیچ رۆڵێكت تێدا نابێت، چونكە پێش كۆرۆنا ڤایرۆس، بەرژەوندی ئابووریەكان بەسەدان پایە لەسەرەوی مافە ژیانیەكانی مرۆڤ بوو، بەڵام دوای ئەو سەردەمە بەرژەوندیە ئابووریەكان ناتوانێت ئیدامەی ژیانێكی بێ ڤایرۆس پێ بدات، ئەمەش لێرەدا لەقازانجی مرۆڤە وەك ژیان.
تەندروستی جیهان
ئیتر كۆتایی سەردەمی بە بازرگانی بوونی كەرتی تەندروستی جیهانیە، ئەم كەرتە لەبەردەم جیهانی نوێدا چیتر ناتوانێت لە كێ بركێی بازرگانی دابێت، بەتەواوی زەروورەتێكی پێویست دەسەپێت بەسەری دا، گۆڕانێكی گەورە لەخۆیدا دروست دەكات، چونكە ئیتر ناتوانێت بەردەم دەركەوتە و پێشهاتە ڤایرۆسی و نەخۆشیەكانی تر بگرێت، دەرچوونی تەندروستی جیهان لە روانگەیەكی تەواو سەرمایەدار و بازرگانی بۆ روانگەیەكی تەواوی مرۆڤایەتی تاكە رێگایە لەبەردەم تەندروستی جیهان.