لە سلێمانی كەسێكی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

 

دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە سلێمانی وەك هەلگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران, لە درێژای بەدواداچوونەكانی وەزرەتی تەندروستی پشكنین بۆ ژمارەیەكی دیكەی هاووڵاتی کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵانە کە دایکی تووشبوێکی پێشووە کە پێرێ ڕاگەیاندرا.

Back to top button