سەرۆكی حكومەت: دوو ملیار دینار بۆ زیان لێكەوتوانی لافاوی دهۆك تەرخان دەكات

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ئەنجامی باران بارینێكی بەهێز لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باری لە چەند گەڕەكێكی دهۆك لافاو دروست بوو بە هۆیەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل زەرەرو زیانی زۆری پێگەیشت, دوای رووداوەكەش لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی دهۆک و زاخۆ تەرخان كرا.

سبەی هەینی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لەسەر راساردەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی رێنمایی و رێكارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.

هەروەها بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج كرا.

Back to top button