سەرۆكی هەرێمی بڕیاریدا بە یەك ملیار دینار هاوكاری لێقەوماوانی لافاوی دهۆك بكات
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لافاو و باران زیانێكی زۆری بە چەد هاووڵاتیەك گەیاند و دەیان ئۆتۆمبێلی تێك‌شكاند, بۆ قەرەبو كردنەوەی زەرەرو زیانەكانی هاووڵاتیانی دهۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یەك ملیار دینار بۆ زیان لێكەوتوان تەرخانكرد .
لەو بارەیەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاو كردەو و لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/3/2020 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری دهۆك، نێچیرڤان بارزانی وێڕای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و دوو قوربانییه‌ی له ئه‌نجامی لافاوه‌كانی سنووری پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گیانیان له ده‌ست دا، به وردی به‌دواداچوونی بۆ دۆخی لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ی زیانه‌كان و كاره‌كانی به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانی كرد.
هەروەها لە راگەێندراوەكەدا هاتووە كە سەرۆكی هەرێم بڕیاری دا وه‌ك هاوكارییه‌كی به‌په‌له‌ی به‌هاناوه‌چوون، بڕی (یه‌ك ملیار دینار) له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك بكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە لای خۆیەوە پارێزگاری دهۆك، سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خه‌مخۆری و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی لێقه‌وماوان و پارێزگاكه.