تونس و جەزائیر،چوار كەس بە كۆرۆنا مردن

وێڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ڕاگرتنی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان،بەڵام ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تونس تۆمار كرا
لە لایەكی تر وەزارەتی تەندروستی جەزائیر ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ ٣ھاوڵاتی بە ھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەست داوەو داواش لە ھاوڵاتیان دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە
لە وڵاتانی عەرەبی ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت زیاتر دەبێت و ڕۆژانەش ڕێژەی مردن ڕوو لە ھەڵكشانە

Back to top button