پارێزگای سلێمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیاریكی نوێ دەردەكات

لە چوارچێوەی رێككارەكانی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی چەند رێوشوێنیكی توند گیراونەتە بەر, ئەمڕۆش جارێكی دیكە پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا، كە بۆ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناردووە .

بە پێی ئەو نوسراوەی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە نوسراوەكە بۆ رێكخستنەوەی هاتووچۆو دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانە، ڕایگەیاندووە، لەسەر داواكاری تەندروستی سلێمانی و سەندیكای تەندروستی لە 19-3-2020ەوە بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كاتێكی نادیار تەواوی نۆرینگەكانی ناوشار دادەخرێت.

 

Back to top button