وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق: تووش بوونی 15 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند

 

دوای ئەوەی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە چەند رۆژی رابروو ژمارەیەك تووش بووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كەمێك لەمەو بەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 15 حاڵەتی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند

بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق كە ئەمڕۆ راگەیاند تووشبوونی 15 حاڵەتی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە.

4 حاڵەت لە رەسافە.
5 حاڵەت لە نەجەف.
3 حاڵەت لە بابل.
1 حاڵەت لە زیقار.
1 حاڵەت لە بەسرە.
1حاڵەت لە کەربەلا.
1 حاڵەتی مردن لە زیقار.
بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 192 کەس و 13 کەسیش لەو ژمارە مردوون

Back to top button