پلانێكی حكومەت بۆ بەردەوامی مووچە ئاشكرا دەبێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو قەیرانە دارایەی كە ئێستا رووی لە جیهان كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت پلانێكی دارێشتووە بۆ ئەوەی هیچ كاریگەریەكی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نەبێت”.
سەرچاوەیەكی ئاشكرای كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت دەست بەجێ دەستبكات بەجێبەجێ كردنی بریارەكانی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان كە لەلایان پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگی لەسەر دراوە و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش واژووی كردووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جێبەجێ كردنی چاكسازیەكان دەتوانێت، رێژەیەكی زۆر پارە بۆ بوودجەی هەرێمی كوردستان بگەرێنێتەوە بەمەش قەرەبووی ئەو كورت هێنانە بكات كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی دەبێت”.