لەبەر ئەم 5 هۆكارە گۆشتی ماسی بخۆن
بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەكان لەسەر سوودی خواردنی ماسی، توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە پڕۆتینی ماسی هۆكارە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان، جەڵتەی مێشك، جەڵتەی دڵ و گرفتی دڵ.
ماسی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند بە پرۆتین و چەوری و ئەسیدی چەوری ئۆمێگا 3 یە كە هەموویان سوودیان بۆ دڵ هەیە. ئەو هەربۆیە پزیشكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە بتوانن لە هەفتەیەكدا دووجار گۆشتی ماسی بخۆن.
چەند سوودێكی تری گۆشتی ماسی:
1. چاو بەهێز دەكات و دەیپارێزێت لە كزبوون.
2. خواردنی ماسی بیرو هۆش زیاد دەكات بەرگری لەتوشبوون بە نەخۆشی دەمارو شێرپەنجە دەكات.
3. فسفۆرو یۆدو كالیسیۆم زیاد دەكات لە لەشدا.
4. ترشە سوود بەخشەكانی تێیدا زۆرە كە ئەمەش بۆ جەستە زۆر پێویستە.
5. هەروەها بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بوون سوودی زۆرە بۆیان.