لەبەر ئەم ھۆکارە گۆشتی سور بخەنە زەیتی زەیتونەوە

توێژینەوەیەکی نوێ کەتیمێک لەتوێژەرانی فەرەنسا لەپەیمانگەی پاراستن لەشێرپەنجە ئەنجامیانداوە رێنمایی نوێیان لەبارەی گۆشتی سورەوە خستۆتەروو.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کەپێویستە گۆشتی سور بخرێتە نێو زەیتی زەیتون و ئاوی ترێی تێ بکرێت بەر لەلێنانی بۆ خۆپاراستن لەمەترسی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، گۆشتی سوور دەبێ بەرێژەیەکی کەم بخورێت چونکە زیادەڕەویی کردن تێیدا زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت .

لەلایەکی ترەوە بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ شێرپەنجە لەفەرەنسا، دەرکەوتوە کەرێژەی ئەو گۆشتەی تاک دەیخوات لەھەفتەیەکدا، نابێ لە٥٠٠ گرام زیاتر بێت، بەڵکو لەجیاتی ئەوە باشترە ماسی و مریشک بخورێت.

Back to top button