سعودیه ئه‌نجامدانی نوێژ له‌هه‌ردوو مزگه‌وتی مه‌ككه‌و پێغه‌مبه‌ر رادەگرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌نجامدانی نوێژ له‌هه‌ردو مزگه‌وتی مه‌ككه‌و مزگه‌وتی بێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) رابگرن.
هانی بن حوسنی حه‌یده‌ر، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی گشتی سعودیه بۆ كاروباری هەردوو مزگەوتی مه‌ككه‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی گشتی سعودیه بۆ كاروباری مزگه‌وتی مه‌ككه‌و په‌یامبه‌ری ئیسلام و لایه‌نه ئه‌منی و ته‌ندروستیه‌كان بریاریانداوه ئه‌نجامدانی نوێژ له‌هه‌ردو مزگه‌وتی مه‌ككه‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) رابگرن.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و رێكارانه به‌ئامانجی به‌رگرتن-ن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هانی بن حوسنی حه‌یده‌ر داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه، پابه‌ندبن به‌بڕیارو رێنماییه‌كانه‌وه، تا ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نوێژخوێنان بپارێزرێت و كاربكرێت بۆكۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، 274 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، هه‌شت كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.