لە هەر كاتژمێرێكدا 3 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن

بەپێی هەواڵێكی میدیا ئێرانییەكان لە هەر كاتژمێرێكدا سێ كەس بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لە ئێران گیان لەدەستدەدەن.

ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەكانی ئێران بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكان هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنایە.

باسی لەوەشكردووە بەهۆی زۆری توشبووان بەداخەوە لە هەر كاتژمێرێكدا سێ كەس لەئێران گیان لەدەستدەدەن بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆكاری زۆری توشبووانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بە نەخۆشی كۆرۆنا بۆ چونە دەرەوە و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان گەڕاندەوە.

Back to top button