دۆناڵد ترەمپ ناوی ئەو دەرمانەی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەکاری دەهێنێت

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ده‌رمانی مەلاریا بەھەندێك گۆرانکارییەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەھێنن ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌و ده‌رمانه‌ زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ده‌رمانی مەلاریا بەھەندێك گۆرانکارییەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەھێنین و دەرمانەکە ناوی کلۆرۆکوینە و پرۆسەی پەسەندکردنی تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیكدا بۆ به‌كارهێنان بەردەست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ده‌رمانه‌ زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌ و لایەنە باشەکەی ئەوەیە، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو دەرمانە ھەیە و ئەگەر وەك ئەوەی دەمانەوێت سوودی نەبوو و ئامانجەکەشیی نەپێکا، به‌ڵام ھیچ کەسێك ناکوژێت، هەروەها زۆر به‌ زوویی ئه‌نجامی باشمان له‌و ده‌رمانه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

ترەمپ وتی، کاتێك کە تۆ دەرمان یان پێکوتەیەکی نوێ تاقی دەکەیتەوە، نازانی کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ چی دەبێت، بەڵام ئەم دەرمانە ناسراوە.

 

Back to top button