وەزیری ناوخۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆك بەسەر دەکاتەوە

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بەسەر دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 20-3-2020، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك کۆ بووەوە.

وەزیری ناوخۆ لەبارەی لە نزیکەوە چاودێریکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو دهۆک گەیشتووەتە ئەو شارە کە سەرۆکی حکومەت دوو ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەیان تەرخانکردبوو.

بەهۆی لافاو و بارانی زۆری چەند رۆژی رابردوو، زیاد لە 400 خانوو و دەیان ئۆتۆمبێل لە دهۆک و زاخۆ زیانیان پێگەیشت، بەو هۆیەوە، مەسرور بارزانی، بڕی دوو ملیار دیناری وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووان لە دهۆک و زاخۆ خەرج کرد.

هەروەها، دوێنی پێنجشەممە، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا کە کەسێک بوو لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە شارەکە.

 

Back to top button