به‌وێنه‌ : خورماتوو كه‌سێكی عه‌ره‌ب دەستدرێژی سێکسی ده‌كاته‌ سەر کجێکی ۸ ساڵان

فەرمانبەرێکی فەرمانگەی (کارەبا)ـی ناحیەی (سلیمان بەگـ)ـی سەر بەقەزای خورماتوو، کەلەنەتەوەی عەرەبە ودانشتووی ناحیەکەیە بەناوی (تەها مەهدی حەسەن) هەستاوە بەئەنجامدانی تاوانێکی قێزەوە بەدەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن ۸ ساڵان لەکاتێکدا لەدەوامی فەرمی خۆی بووە کچەکەی بردۆتە ناو بینای فەرمانگەکە ودەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، دوای ئاشکرابوونی هەڵهاتووە دواتر خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ناحیەی (سلیمان بەگـ) کردووە، لەئێستادا کەس وکاری کچەکە داوای سەپاندنی سزایەکی قورسی بەسەردا دەکەن.

Back to top button