وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی راپرسیه‌كه‌ی NRT ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

راپرسیه‌كی مالپه‌ڕی NRT له‌باره‌ی خراپترین وه‌زاره‌تی ساڵی 2016، ده‌بێته‌ جێگه‌ی پرسیاری میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “دانانی ئەو جۆرە پرسیارە و دانانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە یەکەم ئیختیاری راپرسیەکە، جێگەی پرسیارە”.

عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایده‌گه‌ینێت، “بەداخەوە بۆ NRT کە سەرەڕای ستەمکردن لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بەم ڕەفتارانە سومعەی خۆشی لەکەدارکرد”.

عه‌بدولستار مه‌جید كه‌له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆته‌ وه‌زیری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ پۆستێكیدا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌ڵێت، من ئەوە بۆ خەڵکی کوردستان جێدەهێڵم و ویژدانیان دەکەمە حەکەم با ئەوان وەڵامی ئەو گەمە دۆڕاوە بدەنەوە.

پێشتریش میدیای فه‌رمی كۆمه‌ڵ رایگه‌یانبوو، پێده‌چێ لایه‌نێكی سیاسی كه‌ ئێستا له‌ حكومه‌ت ده‌ركراوه‌ له‌پشت دارشتنی راپرسیه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه‌ بێت و بیه‌وێت له‌ تۆڵه‌ی خزمه‌ته‌كانی وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ به‌مشێوه‌یه‌ تۆڵه‌ له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكاته‌وه‌.

15697789_1086594388129003_6262007322997059882_n

 

 

Back to top button