زەریف : ســزاکانی ئەمریکا ڕێگری لە هەوڵەکانمان دەکات دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا
محەممەد جەواد زریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە ســزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ووڵاتەکەی ڕێگر بـووە لە هەوڵەکانیـان بۆ تەشەنە نەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەروەها ڕێگری لە دابین کردنی پێداویستیەکانی ئێران لە دەرمان و ئامێری پزیشکی کردووە
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتـا یابانیەکەی، زەریف باسی لە گرینگی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکای سەر تـاران کرد و داوای لە یـابان کـرد هەوڵەکانیـان چڕکەنەوە.
شایەنی باسە وەزارەتی تەندرووستی ئێران لە دواهەمین ئامار دا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنـا گەیشتە 1284 کەس و ژمارەی تووشبوان زیاترە لە 18 هەزار و 407 کەس دەبیت