بەها ئەعرەجی : هۆکاری ڕەتکردنەوەی زەرفی لەلایەن شیعەکان سیاسی نییە
بـەهـا ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیران پێشووی عێراق ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە هۆکاری ڕەتکردنەوەی عەدنان زەرفی سەرۆك وەزیرانی ڕاستپێردراو بـۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەلایەن قەوارە شیعەکان سیاسی نییە .
هاوکات گوتیشی هەندێ لە قەوارەکانی شیعە کە دژی هەڵبژاردنی زەرفی وەستاون بیـانو دەگرن و گوایـە کۆدەنگی ماڵی شیعەکانی بەدەست نەهێناوە ، هەروەها ئەعرەجی پرسیارێکی ئاراستە کردن و گوتی ، ئـایا ئەم هێزانە کۆدەنگیان هەبوو لەسەر سەرۆك وەزیرەکانی پیشوو ؟ پێم وایە هۆکاری ڕەتکردنەوەکەیان سیاسی نیـیە و واقعبینانە نییە بـۆیە داوا لە هەموان کرد بڕیارێکی نیشتیمانی بدەن