دزەکانی دووکانی زێڕینگەری سۆران دەستبەسەر کران
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ئەو دزانەی لە سۆران لە رێگەی هەڵکەندنی تونێلەوە زێڕینگەریەکەیان تاڵان کردبوو ، دەستگیر کراون .
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە دوای لێکۆڵینەوەو بە دواداچوونی ورد ی هیزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ئاژانسی پاراستن ، لە توێی ئۆپەراسیۆنێکی لە ناکاودا تاوان باران کە لە هەولێر خۆیان حەشاردابوو دەستگیر کران و هەموو ئەو پارەو زێڕانەش کە دزیبوویان دەستی بە سەردا گیرا .
ئەو دزییە کە لەجۆری خۆیدا بێ وێنە بوو لە رۆژی پێنجشەممە 5/3/2020لە سۆران کرابووە کە تەیدا 38 کیلۆ زێر دزرابوو