ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

 

دوای ئەوەی ئاسایشی هەولێر لە چوارچێوەی دانپێدانانی کەسێک کە لەژێر چاودێری دەزگای زانیاری سیخوڕی بۆ وڵاتێکی دیکەکردووە، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، دەزگای زانیاری و میدیاکانی سەر بەلاهور جەنگی لە بەیاننامەیەک بەتوندی هێڕشی کردە سەر  ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی حکومەت و لە نێو بەیاننامەکەش تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلیان خستە پاڵ کەسێک، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای دانبەخۆداگرتنی میدیای و لەلایەکی تر داوا دەکات لەسەر ئەو تۆمەتانەی دەزگای زانیاری پێویستە داواکاری گشتی بێتە دەنگ و راستیەکان بسەلمێنن.

هەروەها نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاندووە:  داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

• بە ناوی بەڕێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی نەدەن.

لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ( دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی . ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان.

هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.

نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/20

Back to top button