پێنج هۆكار واتلێدەكات ڕۆژانە خەیار بخۆیت

ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بكەیت ئەوە ئەوەی لەسەرتە خواردنی خەیارێكە لە ڕۆژێكدا .

ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاو و ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیە و شەش سوودی ئەم سەوزەیە واتلێدەكات ڕۆژانە خەیارێك بخۆیت .

1- %96 ی ئەم سەوزەیە لە ئاو پێكهاتوە ، ئەمەش جەستە شێدار دەكاتەوە ، بۆ ئەوەی جەستەت لە وشكبونەوە پارێزرراو بێت ڕۆژانە یەك خەیار بخۆ.

2- ئەو ریشاڵانەی لە پێكهاتەی خەیاردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی ئەم سەوزەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن .

3- لەناو خەیاردا بڕێكی باش لە ڤیتامین B . C هەیە .

4-دەوڵەمەندە بەو پێكهاتانەی جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەك كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و فسفۆڕ .

5- ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت .

جگە لەم سوودە تەندروستیانەی ئەم سەوزەیە خەیار بۆ جوانكاری پێستیش بەسوودە ، دەكرێت بۆ چارەسەری پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكان بەكاربهێنرێت ، ئەویش بەبەكارهێنانی ئەم سەوزەیە وەك ماسك بۆ پێست كاتێك لەگەڵ هەنگوین و ئاردا تێكەڵاو بكرێت .

Back to top button