لەبەر ئەم 5 هۆكارە پەتاتە بخۆن

پەتاتە یەكێكە لەو سەوزە بەنرخانەی كە هەرچەندە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت زیادتر سودە گرنگ و سەرسورهێنەرەكانی ئاشكرا دەبێت.

لە جیهاندا پەتاتە بە دەوڵەمەندییەكەی لە كاربۆهایدرات و وزەدا ناسراوە، بەڵام كەم كەس هەیە كە زانیاری تەواوی لەسەر سودە شاراوەكانی دیكەی ئەم سەوزەیە هەبێت.

كۆمەڵێك سودی پەتاتە بزانە :

1. پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C وB6)، ئاسن، مەنگەنیزو ماددەی ڕیشاڵیشی بە ڕێژەیەكی بەرچاو تێدایە.

2. پەتاتە بە سەرچاوەیەكی گرنگی وزە دادەنرێت و ئەو وزەیەی كە تێیدایە بە شێوەی گلایكۆجین لەلایەن ماسولكەكان و جگەرەوە پاشەكەوت دەكرێت.

3. پەتاتە ڕێژەیەكی كەمی لە سۆدیۆم تێدایە، زۆر بە ئاسانی لەلایەن گەدەوە هەرس دەكرێت.

4. زۆر بەسودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی وەك ‌برینی گەدەو هەوكردنی قۆڵۆن.

5. ئاستی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخات.

 

Back to top button