نوێترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنا له‌جیهان

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا 270 هه‌زاری تێپه‌ڕاند و تەنها لە ماوەی لە 24 کاتژمێری رابردوشدا نزیكه‌ی 30 هه‌زار کەس توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، هاوکات نزیكه‌ی 90 هه‌زار تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ شەممە 21ی ئازار ،ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا گەیشتووه‌تە 275 هەزار و 434 کەس و هاوکات زیاتر لە 88 هەزار تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها لە ماوەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا 29 هەزار و 553 کەس تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و هه‌ر لەو ماوەیەشدا هەزار و 352 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبووان لە وڵاتی ئیتاڵیا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ 47 هەزار و 21 کەس و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 440 کەسیش چاکبونەتەوە.
هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی ئێرانیش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 19 هەزار و 644 کەس، لەو ژمارەیەش هەزار و 433 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 745 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
Back to top button