به‌وێنه‌.. هه‌ولێر له‌ رۆژی نه‌ورۆزدا

به‌ھۆی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ، ئه‌مساڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌بێ ئاھه‌نگ و گشت و سه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ساڵانه‌ له‌م رۆژه‌دا ده‌وروبه‌ری ھه‌ولێر پڕ ده‌بوو له‌ خه‌ڵك و ھاووڵاتییان روویان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرد.

ئه‌مساڵ به‌ھۆی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و، پابه‌ندبوونی ھاووڵاتییان به‌ رێنماییه‌كان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، سه‌یرانگاكان ھیچ كه‌سێكی لێ نابیندرێت و جگه‌ له‌ جریوه‌ی باڵنده‌كان، ھیچ ده‌نگێكی دیكه‌ نابیسترێت.

ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ته‌واوی شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌، ھاوكات له‌ سه‌یرانگاكانیش ھێزی ئه‌منی ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگای خه‌ڵك نه‌درێت به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت وسه‌یران روو له‌ده‌ره‌وه‌ بكات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ھۆی رێگه‌گرتن له‌ ڤایرۆسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی راگه‌یاندووه‌ و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تیش پشووی فه‌رمییه‌.

113344778899 

Back to top button