زاناکانی تەندروستی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند مانگى داهاتوودا بەردەست دەبێ

تا ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان بە دوای دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنان، بە پێی زانستە پزیشکیەکان، دواى ٦٠ ڕۆژ لە زانینى پێکهاتەى جیناتى ڤایرۆسەکە، دەستکراوە بە تاقیکردنەوەى چەند ڤاکسینێک بۆ چارەسەرى ڤایرۆسەکە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕى بى بى سى رایگەیاندووە، تێدروس ئەدهانۆم سەرۆکى ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە، دواى ٦٠ ڕۆژ لە لێکۆڵینەوە و زانینى پێکهاتەى جیناتى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینێکى دژەڤایرۆسەکە دەستیانپێکردووە و کۆمپانیاکانى دەرمان چەندین تاقیکردنەوەیانکردووە و هەوڵى ئەوەدەدەن لە نزیکترین کاتدا چارەسەرەکە بدۆزنەوە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى باس لەوە دەکات کۆمپانیاکانى دەرمان هەنگاوى گرنگ و زۆریان بڕیوە بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى کۆرۆنا.

زاناکانیش پێیانوایە چارەسەرەکە لە چەند مانگى داهاتوودا بەردەستدەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی، هەفتەى رابردوو دامەزراوەى کایسەربیرمانینتی ئەمریکى بۆ توێژینەوەکان دەرمانێکى لەسەر چوار خۆبەخش تاقیکردەوە، لەئێستاشدا توێژەرەوان چاوەڕوانى ئەنجامى ئەو تاقیکردنەوە و چەندین تاقیکردنەوەى دیکەن لە جیهاندا.

 

Back to top button