بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوکاندار و کارمەندانی مارکێت و نانەواخانەکان وەردەگیرێت
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو بووەوە چەند حالەتێک لە سلێمانی. تۆمارکران، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی لە شوێنە گشتی و ماركێتەكاندا كاردەكەن، پشكنینیان بۆ دەكات.
لەوبارەیەوە دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە پۆستێکدا، لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت “بۆ دڵنیایی زیاتر و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، نمونەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كارمەندانی “دوكانەكان، ماركێت، نانەواخانە و سەمونخانەكان”ی پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت”.
خواکوڕک زانیویەتی کە لە داهاتوویەکی نزیک دەست دەکرێت. بەهەڵمەتێکی فراوانی پشکنین لە ماركێت و نانەواخانە و دوكانی كۆڵانەكان.