تـورکیا خێراترین و وردترین ئامێری ئاشکراکردنی کۆرۆنـا پێشخست

 

وەزارەتی تەندرووستی تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کۆمەڵێك ڕێکارێکی خۆپارێـزی گرتووتەبەر بۆ ڕێگری لـە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە ووڵات بەتایبەتی دوای لێدوانەکانی فەخرەلدین قـۆچە وەزیری تەندرووستی تورکیـا کە پەیوەست بـوو بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنـا بـۆ 670 کەس و لە نێوانیان دا 3 کەس گیانیان لە دەست دا

سەرۆکی یەکێتی تەندرووستی لە تورکیا گوتی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای تیشکی سەرووی وەنەوشەیی دەکرێت چونکە لە توانای دایـە لە ماوەی 3 چـرکەدا لە ناوی بـبات و لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر سەلجوق گیدك دووپاتی کردوە کە تیشکی وەنەوشەیی و ڕووناکی لێزەر لە توانای دایە ئەو خانانە لەناو بـبات هەروەها وەزارەتی ناوبراو پێشخستنی خێراترین ئامێری ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

س : ستیب نیوز

Back to top button