بـبینە شـارێك پـڕیەتی لە تـەرم .. لە گۆڕستانەکان شوێـن نـەماوە

 

جارێکی دیکە ووێنەی بە ئـازار لـە شاری برجامۆی ئیتالیـا بڵاوکرایەوە و قەبارەی ئـەم کارەساتە ئاشکرا دەکات لەم شـارەی کە بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا ، لە گرتەیەکی ڤیدیـۆیی دا دەیـان تـەرم بەدیار دەکەون کە ڕیز کراون لـە کەنیسەیەك ، لەم بارەیەوە چالاکوانـان دەڵێـن زیاتـر لە 100 تەرم شوێنی ناشتنیـان لەم شـارە نەماوە ،

شایەنی باسە ئیتالیـا بووەتە پێشەنگی ووڵاتان و تەنانەت لە سەرووی چینەوەش هاتووە لە ژمارەی گیان لەدەستانی هاوڵاتیانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەروەها گوتەبێژ بەناوی سـوپای ئیتالیا ڕایگەیاند 15 بارهەڵگر و 50 سەربازمان ناردووە بۆ گواستنەوەی تـەرمەکان بـۆ ناوچەکانی دەورووبەری ئەم شـارە ،

س : العربیە نێت

Back to top button