فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق چەکدارانی داعشی بۆردوومانکرد

لەچوارچێەەی هەڵمەتەکانی دژبە پاشماوەکانی داعش ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی عیراق چه‌كدارانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین بۆردومان كرد و مۆڵگه‌یه‌كیان خاپوور كردن و ژماره‌یه‌كیشیان لێ كوشتن.
لەوبارەیەوە لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد بۆردومانه‌كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی F16ی عیراق ئه‌نجامدراوه‌ و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی ناو مۆڵگه‌كه‌ كوژراون.

ئەو فەرماندە سەربازیەی عێراق ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعشی ئاشکرا نەکردووە

Back to top button