راگەیێندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، لەمڕۆ بەدواوە بۆهیچ کەسێک نیە دوای ١٢-ی شەو هاتوچۆ بکات
دوای ئەوەی ئێوارهی 20 لهسهر 21ی ئهم مانگه چەند هاووڵاتیەک سهرپێچی رێنماییهكانیان كرد و له كاتی كردنهوهی ئاگری نهورۆز لهسهر قهڵای ههولێر، ژمارهیهكی زۆر زیاتر له ژمارهی رێگهپێدراو له دهوری ئاگرهكه كۆببوونهوه، پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە سزای سەرپێچیکاران دەدەن.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر هاتووە: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاکان، بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان و دابینکردنی هەندێك پێداویستی زەروری کاتژمێر (12)ی شەو تاوەکو (5)ی بەرەبەیان دیاری کرابوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە سنوورداری هاتووچۆ بکەن، بەڵام دیارە ئەمە لەلایەن خەڵکانێك بۆ گەشت و سەیران قۆستراوەیەوە و شەوی ڕابردوو کۆمەڵێك خەڵك لە هەولێر چوونەدەر، بۆیە بڕیارماندا لە ئەمڕۆ بەدواوە دەرفەت بە هیچ کەس نهدرێت لە دوای کاتژمێر(12)ی شەو هاتووچۆ بکات
دەقی راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێر:
1- دوێنێ 20/3/2020 بڕیار وابوو بە ئامادەبوونی تەنها (8) هەشت کەس، بەشێوەیەکی سمبولیك، ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێك، جگە لە ژمارەیەکی زۆری کەناڵەکانی راگەیاند، خەڵکێکی دیكهش لەوێ ئامادەبوون، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر لێکۆڵینەوەی لەو هەڵەیەی ڕوویدا کرد و لەئەنجامیشدا چەند کەسێك سزا دران.
2- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاکان، بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان و دابینکردنی هەندێك پێداویستی زەروری کاتژمێر (12)ی شەو تاوەکو (5)ی بەرەبەیان دیاری کرابوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە سنوورداری هاتووچۆ بکەن، بەڵام دیارە ئەمە لەلایەن خەڵکانێك بۆ گەشت و سەیران قۆستراوەیەوە و شەوی ڕابردوو کۆمەڵێك خەڵك لە هەولێر چوونەدەر، بۆیە بڕیارماندا لە ئەمڕۆ بەدواوە دەرفەت بە هیچ کەس نهدرێت لە دوای کاتژمێر(12)ی شەو هاتووچۆ بکات، چ ئەوانەی لە هەولێر دەردەچن، یان ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و غەرامە دەکرێن و سزا دەدرێن. بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەکەین پابەندبن.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
21/3/2020