وەزارەتی تەندروستی: لە ناحیەی سەنگەسەر کەسێک تووشی کۆرۆنا بوو
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا ده‌ره‌نجامی نوێی تووش بووی په‌تای كۆرۆنای له هه‌رێم راگه‌یاند.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناحیەی سەنگەسەری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین تۆماركرا.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
دەرەنجامی نوێی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 37 ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.
وەزارەتی تەندروستی
21 ئازار 2020