مردن بە هۆی کۆرۆنا ، لە ئێران گەیشتە 1556 کەس

کیانووش جەهانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە بارەی داوایین ئاماری تووشبووان لە ئێران و مردن بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە ، زانیاری بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کرد .

 

جەهانپوور گووتی بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دوێنێ هەینی تا ئەمڕۆ 966 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بە گشتی ئێستا لە ئێران دا 20 هەزار و 610 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون .

 

لە درێژەدا گوتی : 7 هەزارو 635 کەس لە تووشبوان لە ناوخۆی وڵاتدا چارەسەر کراون و چوونەتەوە ماڵەکانیان ، لەم چەند رۆژەشدا 123 کەسی تر گیانیان لە دەت داوە کە سەرجەمی مردووەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گەیشتۆتە 1 هەزارو 556 کەس

Back to top button