دوو هاووڵاتی کورد بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن
لە رۆما و لەندەن گیانیان لە دەست داوە
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میداوە وەرگیراون و هاوکات تەندروستی هەردووک وڵاتی رۆما و لەندەن پشتڕاستیان کردۆتەوە دوو کورد لەو دوو وڵاتە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن یەک لە کوردانە ناوی ( هێمن ) ە و لە پایتەختی ئیتالیا دووکانی موبایل فرۆشی هەبووەو لە دایک بووی ساڵی 1988 ی شاری سلێمانییە .
ئەویکەشیان پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە بووە و لە شاری لەندەن ژیاوە ، لە ئیستادا خێزانەکەشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکیدان ، بەڵام تا ئێستا روون نەبۆتەوە خەڵکی کام شاری کوردستانن .