مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا گەیشتە 47 کەس

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئەنستیتۆ روبێرت کۆخ ، تا ئەمرۆ بەیانی رۆژی شەممە گیان لە دەست دان بە هۆی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا گەیشتۆتە 47 کەس و هەر دوێنێ 46 کەس گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات ئەنستیتۆ روبێرت کۆخ ئاشکرای دەکات لە یەک رۆژدا 2 هەزارو 705 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و رێژەی گشتی تووشبوان لە ئاڵمانیا لە ئیستادا گەیشتۆتە 16 هەزار و 662 کەس

 

19 کەس لەو مردووانە سەر بە ئەیالەتی بایرن ، 16 کەس سەر بە بادن ڤۆتنبێرگن ، 6 کەسیش لە ئەیالەتی نۆرد و ڕاین ڤێست ڤاڵین مردوون .

Back to top button