ڕاگەیاندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بە پێی ئەو راگەیاندراوەی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاو کراوەتەوە ، باس لە دواترین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە عێراق .

 

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 21 کەس بەو ڤایرۆسە تووشبوون و 3 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات ئامارەکە ئەو ناوچانە دیاری دەکات کە بریتین لە

 

٢ حاڵەت له رەسافه(بەغدا)

 

٤ حاڵەت له كەرخ(بەغدا)

 

٢ حاڵەت له نەجەف

 

٤ حاڵەت له بەسڕه

 

٢ حاڵەت له موسەننا

 

٧ حاڵەت له سلێمانی

 

لە کەرخ ، مەدینەت تب و بەسرەش بە گشتی 3 کەس گیانیان لە دەست داوە .

 

کۆی گشتی تووشبووان لە عێراق تا ئیستا گەیشتۆتە 214 کەس ، 17 کە گیانیان لە دەست داوەو 52 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە .

Back to top button