مەلا بەختیار: ڕووداوی ناله‌بارتر سه‌باره‌ت به‌ باكوور، ڕۆژئاوایی كوردستان لەئارادایە

خواكوڕك
 
مەڵا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، ئەمرۆ دوا رۆژی ساڵی 2016، نیگەرانی نامەیەكی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ بڵاو كردەوە، لە نیگەرانی نامەكەدا دەلێت دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، مووسڵیش ئازاد ده‌كرێته‌وه‌. نایشارمه‌وه‌، دۆخمان به‌م ترازاوییه‌ بمێنێته‌وه‌، ڕووداوی ناله‌بارتر سه‌باره‌ت به‌ باكوور، ڕۆژئاوا و ناوچه‌كانی كێشه‌ له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانمانن“.
 
هەروەها مەڵا بەختیار لە پۆستەكەی دا دەشنووسێت، یەکێتیی ناو یەکێتی نەبووژێننەوە، ”ئۆباڵی ئەستۆ“یان مەترسیدار دەبێت. هۆشداریشی لەبارەی دۆخی کوردستان داتوو دەلێت خستووەتە سەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئاماژەی بەوەداوە: ”داخی په‌رتیی یه‌كێتیش، سه‌رباری ئازاره‌كانه‌. ئازاری كه‌سوكاری شه‌هیدان‌ و دڵسۆزانی ڕاسته‌قینه‌یه‌. به‌دڵنیاییه‌وه‌، یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی نه‌بووژێنینه‌وه‌، ئۆباڵی ئه‌ستۆمان، مه‌ترسیدار ده‌بێت. ئه‌وكاته‌ به‌رد به‌ ئه‌ژنۆ شكاندنیش سوودی نامێنێ‌“.
لەسەر رۆژئاوای كوردستان مەلا بەختیار دەنووسێت، بەرە بەرە، بازنەی دەوری پەیەدە، تەنگ دەكرێتەوە، كەچی هێشتا پەیەدە و ئەنەكەسە، هێرش دەكەنە سەر یەكتر “دەمێكە وتوومانە چارەسەری كێشەكانیان بكەن”.
Back to top button