ڕاگەیاندراوی ژمارە 25 ی وەزارەتی تەندروستی ،حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

وزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ( 25 ) ی خۆیدا باس لە هەڵکشانی تووشبووانی کۆرۆنا دەکات لە هەرێمی کوردستان و دەنووسێت ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە .

 

یەک حاڵەتیان لە هەولێری پایتەخت ، 5 حاڵەت لە سلێمانی و 1 حالەت لە سەنگەسەر تۆمار کراوە .

 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ئیستادا کۆی گشتی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 54 کەس

 

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

 

ژمارە (25)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

 

ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4560) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1592) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (828) لە هەولێر، (395) لە سلێمانی، (224) لە دهۆك، (37) لە هەلەبجە، (38) لە گەرمیان، (45) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (2968) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (12) هاوڵاتی.

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (191) پشکنین ئەنجامدرا کە (89) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (40) شاری دهۆك، دەرەنجام (7) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن (29) ساڵ لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە  یەکیێکیان  پیاو تەمەن (37) ساڵ  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (45) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (38) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (28)، (62)، (48) ساڵن .لە کۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو وە سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن.

 

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (54) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

21ی ئازاری2020

 

Back to top button