بۆ دوورخستنەوەی ئەم نەخۆشییە، گێزەر بخۆن

گێزەر یەكێكە لەو خۆراكانەی رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆ دەگرێت، ریشاڵ لەگەڵ ئەوەی كە قەبارەی هەیە، ئاویش هەڵدەمژێت، واتە قەبارەیەكی گەورە لەناو گەدەدا داگیر دەكات، بەمەشەوە هەستی تێربوون زووتر پەیدا دەكات.

گێزەر یەكێكە لە سەوزە گرنگەكان و سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، بە تایبەت بۆ توشبووانی شێرپەنجە.

گێزەر دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەو ڤیتامینی گرنگ و سوودی زۆری هەیە بۆ لەش، هەروەها ماددەی كارۆتینی تێدایە یارمەتی زیادبوونی بەرگری لەشی ئەو كەسانە دەدات كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.

گێزەر یارمەتی لەناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە دەدات لە لەشدا، بۆیە پێویستە خواردنی گێزەر لە یاد نەكەین.

Back to top button