پەیەدە: ناوی كوردستان بەڵای ئێمەوە هیچ گرینگ نیە

خواكوڕك

ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی لە سووریا، ناوی رۆژئاوای کوردستانی لە سیستەمەکەی دەرخست و لەشوێنی رۆژئاوا سیستەمی فیدراڵی باکووری سووریا داندرا.

ئەم گۆڕانكاریە لە ناوی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان، ناڕازیەتی ژمارەیەک كەسایەتی و پارتی رۆژئاوای کوردستانی لێکەوتەوە،بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیێنێت : “گرنگ قبوڵکردنی سیستەمەکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، كوردستان بە لای ئەوانەوە ھیچ گرنگیەكی نییە”. ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) پێیوایە، ئەوە هەوڵیکە بۆ نەهیشتنی پرۆژەی نەتەوەیی لە گۆڕنانی خەباتی نەتەوەیمان لە رۆژئاوای کوردستان.

‎رۆژی پێنجشەممە 29ی 12ی 2016 ئەنجوومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی – باکووری سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی رمێلان سیستەمی فیدراڵی باکووری سووریایی لەو بەشەی کوردستان راگەیاند.

عبدولباست حەمۆ لەسەر ئەو هەڵوێستەی پەیەدە و گۆڕێنی ناوی كوردستان بەماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریای راگەیاندووە، پەیەدە و ھاوپەیمانانی دەمێكە كار دەكەن بۆ دژایەتیكردنی خەباتی نەتەوەیی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا و ھەموو ھەوڵێكیان بۆ نەھێشتن و سڕینەوەی ھەموو مۆرك و كەلەپوورێكی نەتەوەییە ، شكستەكانیان و پەیوەندییان كە لەگەڵ ڕژیمی دیمەشق زۆر بە گران كەوتووە لە سەر چارەنووسی گەلی كورد لە كوردستانی سوریا ..

سەرچاوە

Back to top button