کۆرۆنا.. چین ٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٦ گیانلەدەستدانی تۆمار کرد

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەچین ٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و  شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند،”بەپێی دواین راپۆرت ٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون لە چین تۆمارکراوە ژمارەی توشبوانیش گەیشتووەتە ٨١ هەزار و هەشت کەس .

هاوكات رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٦٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش گیانیان لەدستداوە.

بەوتەی رێكخراوەكە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمار کراوە.

 

Back to top button