عەلی خامنەیی: ڤایرۆسی كۆرۆنا تایبەت بەئێران دروستكراوە

رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا تایبەت بە ئێران دروستكراوە دەشڵێت، دەتوانین روبەروی كێشەكان ببینەوە.

عەلی خامنەیی لەوتارێكدا كە كەمێك لەمەوبەر پێشكەشی كرد رایگەیاند،  ئەمریكا تۆمەتبارە بەدروستكردنی كۆرۆنا.

وتیشی، ئەمریكا راستگۆنییە لەهاوكاریكردنی ئێران لەرووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

خامنەیی ئاماژەی بەوەشكرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا تایبەت بەئێران دروستكراوە.

 

Back to top button