پۆلیسی هەولێر : ئەو كەسانەی خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو دەستگیر كران

پۆلیسی هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی دانانی بازگەی ساختە لەسەر شەقامێک، دەستگیر دەکات.

لە راگەیەندراوێكدا عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: تیمەكانی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی 40 مەتری، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە بە شەو هەڵسابوون بە دانانی خاڵی پشكنینی وەهمی و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر كرا، بڕیاریدا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە 260 لە یاسای سزادان.

 

Back to top button