سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: دوو بۆ سێ هەفتەمان ماوە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رەنگە سیستمی تەندروستی وڵات ژێراوژووربێت و دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت.

رۆژنامەی “سەندەی تەلەگراف”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، “باردوخۆی تەندروستی وڵات لە ئاستی پێویستدا نییە و رەنگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتی ئیتاڵیامان لێبکات.

هاوکات حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەنراوێدا هۆشداری داوەتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی دانیشتووی بەریتانیا کە بەرگری جەستەیان کەمە و نەخۆشییان لەگەڵدایە، بەهیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە.

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زیاتر لە دوومانگە زیاتر لە ١٢٥ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە تا ئێستا لە بەریتانیا ٢٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ هەزار و ١٨ کەسی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 

 

Back to top button